نوچە-اسکای نیوز
پاشای سعودیە دەوڵەتی سوریا، بەوە تاوانبار دەکات کە زەمینەی گونجاوی بۆ رێکخراوە تیرۆریستیەکان فەراهەم کردووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە،ڤسەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە لە دەستپێکی دانیشتنی ساڵانەی ئەنجومەنی شورای سعودیەڤ،رایگەیاند کە هەڵوێستی دەوڵەتی سعودیە هەرلە سەرەتاوە بەرامبەر بە قەیرانی سوریا، روون بووە وهەوڵی داوە کە سوریا، یەکپارچەیی خۆی بپارێزی.
پاشای سعودیە دەڵێت: هەوڵمان داوە کە هەموو پیکهاتەکانی سوریا، لە پڕۆژەی سیاسی ئەم وڵاتە بەشدار بن،هەر بۆیە سعودیە خوازیارە سوریا رێکاری سیاسی بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە بگرێتە بەر.
شای سعودیە، جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی و پێکهاتنی دەوڵەتی ئینتقالی لە سوریا دەکات.
لە درێژەی قسەکانیدا، شای سعودیە گوتویەتی: چارەسەری سوریا لەوە دایە کە دەوڵەتی ئینتقالی بە بەشداری گرووپە میانەرەوەکان پێکبێت، بە جۆرێک کە یەکگرتوویی سوریەکان گەرەنتی بکات.
سەلمان بن عەبدولعەزیز پێیوایە، ئەگەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی سوریا نەبوایە، گرووپە تیرۆریستیەکان نەیاندەتوانی بە ئاسانی سوریا بکەنە مەیدانی رمبازێنی خۆیان.