نوچی-بی بی سی
عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە کۆبوونەوەی لە گەڵ روحانیەکانی مەدرەسەی عیلمیەی قوم دەڵێت: هەندێ لە وڵاتانی ناوچە، سیاسەتێکی هەڵەیان گرتۆتە بەر و هەندێکیش بە دوای زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەکانی رابردووی خۆیانەوەن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە: سەردەمی ئیمپراتوریەت بە سەر چووە و ئەم فکریەتە، تەنها وەهمێکە وئەم جۆرە سیاسەتانەش تێچوویەکی زۆری بۆ ناوچەکە بەدواوە دەبێ.
لاریجانی ئاماژەی بە ناوی هیچ وڵاتێک نەکردووە، بەڵام ئێران لە گەڵ وڵاتانی سعودیە و تورکیا سەبارەت بە قەیرانی سوریا لە ململانێیەکی جیدی دایە.
ئێران لە قەیرانی سوریادا، پاڵپشتی بەشار ئەسەد دەکات، بەڵام سعودیە تورکیا وەک گرنگترین پشتیوانانی ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد هەژمار دەکرێن وجەخت لە کشانەوەی بەشار ئەسەد، لە دەسەڵات دەکەنەوە وەک پێش مەرجێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیی ئەم وڵاتە.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێران دەڵێن، دەوڵەتی ئیسلامگەرای تورکیا بە دوای زیندووکردنەوە و بنیاتنانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەو رەخنەیان لە سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئۆردٶغان، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە گرتووە.
ئیمپراتوریەتی تورکیا دوای راگەیاندنی کۆماری تورکیا و دامەزرانی سیستەمی لائیک لە دەیەی ١٩٢٩ کۆتایی پێهات.
لاریجانی راشیگەیاندووە، فکرییەتی لە چەشنی داعش بۆتە هۆی ئەوەی کە خوێندنەوە و تێگەیشتنێکی بە هەڵە لە ئیسلام بێتە ئاراوە.