نوچە-ئیرنا
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە چین، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند کە سەبارەت بە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستی لە پەکینی چین، کۆمەڵێک زانیاری بە دەست گەیشتووە.
باڵویزخانەی ئەمریکا ئەمڕۆراگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا هاتووە:بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، گرووپەکانی پەیوەندیدار بە تیرۆریزم خەریکی داڕشتنی پلانی هێرشکردنن، بۆ سەر هاووڵاتانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوایی لە پەکینی پایتەخت.
هەروەها هۆشداری ئەوەدراوەکە”ئەم هەڕەشانە لە سەروبەندی جەژنی کریسمس و رەنگە رۆژانی دواتر، رووبەرووی هاووڵاتیانی رۆژئاوایی ببێتەوە”.
باڵوێزخانەی ئەمریکا هاوکات هۆشداری بە هاوڵتیانی خۆی داوە لە پەکین و شارەگەورەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، کە ئاگاداری خۆیان بن.
لە دوای ئەم راگەیێندراوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی چینی بەدواوە بوو، پۆلیسی پەکینیش بە دەرکردنی راگەیەندراوێک داوای لە هاووڵاتانی ئەم وڵاتە کردووە، کە وێڕای رەچاوکردنی ریوشوێنی ئەمنی، لە ئەگەری بینینی هەر جۆرە جموجۆڵێکی گوماناوی، پۆلیس وهێزەئەمنیدەکان ئاگادار بکەنەوە.
لەم ساڵانەی دوایی، چەندین هێرشی تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت لە پارێزگای موسوڵمان نشینی”سین کیانگ” لە باکووری رۆژئاوای چین ئەنجام دراون، کە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.