نوچە-دیپلۆماسی ایرانی
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێێت: واشنتۆن دڵنیا بێ لەوەی کە مۆسکۆ گەمارۆکانی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ئەم وڵاتە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.
سیرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە: وەڵامی مۆسکۆ بۆ ئەم گەمارۆیانە زۆر جیدی دەبێت، بەڵام رەنگە بەم زووانە نەبێ و بەو شێوەش نەبێ کە واشنتۆن چاوەڕێی دەکات.
ریابکۆف، لە تووێژ لە گەڵ ئاژانسی تاسی روسی، گوتووە، ئەم کارەی واشنتۆن جۆرێکە لە خۆکوژی و کاردەکاتە سەر پەیوەندیەکانی روسیا و ئەمریکا، لە ئەنجامدا دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بەرەو بنبەست دەبات.
ئەم دیپلۆماتەروسییە پێیوایە، واشنتۆن حەزی لە ناسین و تێگەیشتن لە راستیەکان وهەلومەرجی ئۆکراین نییە و نایەوێ دان بە گرنگی و جێبەجیکردنی رێککەوتننامەی مینسکدا بنێ. ئەم رێگەی کە ئەمریکا گرتویەتیە بەر، بەرەو شوینێکی نادیارە. لە ئێستادا لەهاتنە ئارای تەنگژە لە پەیوەندییەکانی دوو وڵات ئەمریکا تاوانبارە.