نەتەوەیەکگرتووەکان: ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی ئیسلامی خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانج

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

بەرپرسێکی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: هاوپەیمانێتی ئیسلامی کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی بۆ سەر ناوچە مەدەنیەکانی یەمەن بووە”ئەمە کردەوەیەکی نەشیاوە کە بەو هۆیەوە خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانجی خۆی”.

زەید رەعد حسێن ،کۆمیسێری باڵای نەتوەیەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ، بە ئەنجومەنی ئاسایشی راگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانێتی ئیسلامی، ناوچە مەدەینیەکانی کردۆتە ئامانج و بۆتە هۆی روخاندن و کاولکاری نەخۆشخانە و قوتابخانەکان.

ئەم لێدوانەی زە ید رەعد حسێن، دوو رۆژ دوای ئەو ئاگر بەستەیە کە لە ئەنجامی وتووێژەکانی ئاشتیی سویس، لە نێوان حوسییەکانی ژیر حیمایەی ئێران و هێزەکانی هاوپەیمانێتی عەرەبی لایەنگری”عبد ربە منصور هادی” سەرۆککۆماری یەمەن راگەیێنرا.

بە گوێرەی ئامارەکان، تاکوو ئێستا زیاتر لە ٥٧٠٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم وڵاتە بە هۆی شەڕ و پێکدادانی لایەنەکانەوە کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com