وڵاتێک کە بەرێوەچوونی جەژنی کریسمسی قەدەغە کرد

0

نوچە-اسکای نیوز

وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی تاجیکستان، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبردنی هەر جۆرە مەراسیم و جەژنێکی تایبەت بە کریسمسی لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئەم وڵاتە قەدەغە کردووە.

لە دوای رووخان و لەبەریەک هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەتیی لە ساڵی ١٩٩١ تا کوو ئیستا، ئەمە یەکەم جارە کە توندوتۆڵترین بەربەست و ڕیوشوێن بۆ بەڕێوەچوونی جەژنی کریسمس لەم وڵاتە  گیراوەتە بەر.

تاجیکستان یەکێ لە وڵاتانی ئیسلامییە، کە لە دوای رووخانی یەکێتی سۆڤێت سەربەخۆیی خۆی راگەیاند. ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵانی رابردوو مەراسیمی تایبەت بە جەژنی کریسمس بەڕێوەدەچوو.

هەر چەند کۆماری تاجیکستان رایگەیاندووە، لە گەڵ دانانی درەختێکی کریسمسە لە یەکێ لە مەیدانەکانی شاری دوو شەممە، بەڵام بە پێی ئەم حوکمەی وەزارەتی پەروەردە پێناچێ زۆر درێژەی هەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com