سوریا: پێشوازی لە بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین

0

نوچە-رادیو فردا

بەسینە شەعبان، راوێژکاری سیاسی و رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری سوریا، رایگەیاند: دەوڵەتی سوریا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیی لەم وڵآتە، ئامادەیە بەشداری لە وتووێژەکانی ئاشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بکات.

هەر وەها رایدەگەیەنێت کە بڕیارنامەی پەسەندکراوی ئەنجومەنی ئاسایش قبووڵ دەکات.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بڕیارنامەیەکدا خوازیاری پێکهاتنی”دەوڵەتێکی گشتگیرو نا تایفی ” بووە. لەشەش مانگی داهاتوودا و رایگەیاندووە کە لە ١٨ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە بە پێی دەستورێکی تازە لەم وڵاتە بەرێوەبچێ.

بەسینە شەعبان لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی “المیادین” گوتویەتی: بڕیارنامەکان قبووڵ دەکەین.

رۆیتەرز لە میانەی راپۆرتێکدا رایگەیەنادووە، ئەمە یەکەم کاردانەوەی بەرپرسێکی حکومەتی سوریایەم بەرامبەر بە بڕیارنامەکەی ئەم دواییانەی ئەنجومەنی ئاسایش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com