نوچەنێت
سەرۆك کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەنوێترین وتاریدا باس لە گۆڕانکاری لە سیستەمی حوکمڕانی وڵاتەکەیدا دەکات و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند تورکیا کار بۆ ئەوە دەکات سیستەمی سەرۆکایەتی بچەسپێنێت.
ئەردۆغان لەوتارەکەیدا ئەوەشی ڕاگەیاند، تورکیا هاوشێوەی وڵاتە پێشکەوتووەکان دەیەوێت بە سیستەمی سەرۆکایەتی حوکمڕانی لە وڵاتەکەیدا بەڕێوە ببات.
ئەردۆغان وتیشی “زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکان سیستەمی سەرۆکایەتی پەیڕەودەکەن، بۆیەش تورکیا دەیەوێت هەمان سیستەم بچەسپێنێت لە دەستووری نوێی وڵاتدا”.
سەبارەت بە فڕۆکە ڕوسسیەکە سەرۆك کۆماری تورکیا ڕایگەیاند ” فڕۆکە ڕوسیەکە ئاسمانی تورکیای بەزاند چەند جارێك ئاگادار کراوە کە سنووری بەزاندووە بەڵام گوێی پێ نەدا، تورکیا وەك سەرجەم حەق ناسانی دونیا دەزانن مافی خۆی بوو ئەو فڕۆکەیە بخاتە خوارەوە هەروەك خستییە خوارەوە”.