نوچە.نێت
لەبەرنامەی “ممنوع من العرض” کە لەتەلەفزیونی “الحياة” پێشکەش دەکرێت، هونەرمەندی میسری سەمیر غانم، میوانی بەرنامەکە دەبێتو باس لە ژیانی هاوسەرگیری خۆی هونەرمەند دەلال عەبدول عەزیز دەکات.
لەبەرنامەکەدا هونەرمەند سەمیر غانم، تیشک دەخاتە سەرژیانی خۆی کە، سەرەتا ئەوو هونەرمەند دەلال عەبدول عەزیز، نایان ویستوە پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.
ئەوهونەرمەندە بۆ بەرنامەی “ممنوع من العرض” دەڵێت” لەراستیدا من و هونەرمەند دەلال عەبدول عەزیز، بواری هونەر نزیکی کردینەوە لەیەک ،هەرگیز بەنیاز نەبوین هاوسەرگیری بکەین، تەنیا ویستومانە کاتەکانمان بۆ هونەر تەرخان بکەین بەیەکەوە”.
سەمیر دەشڵێت” هونەرمەندی خوالێخۆش بوو فەرید شەوقی، پێی وتم لەسەر چی وەستای ؟ بۆ داوای دەسی دەلال ناکەی وهاوسەرگیری بکەن؟ دەلال ئافرەتێکی زۆر جوانە ، وەک مانگ وایە”.
ئەو هونەرمەندە وتیشتی: من هاوسەرگیریم لەگەڵ هونەرمەند دەلال عەبدول عەزیز پێکهینا، تەنیا لەبەر ئەوەی هونەرمەند فەرید شەوی لێم زویر نەبێت.
