سیسی: ئەگەر خەڵک نەیەوێ یەک چرکەش لە دەسەڵات نامێنمەوە

0

نوچە-نیوز پیشتاز

سەرۆککۆماری میسر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە یەک چرکەش بە بێ رەزامەندی خەڵک لە  دەسەڵات نامێنێتەوە. سەبارەت بە بەرێوەچوونی هەرجۆرە خۆپیشنادانێک  لە ساڵوەگەڕی”شۆڕشی ٢٥ی جانیوەری”هۆشداری دەدات.

بە گوێرەی شەرقولئەوسەتی میسر،عەبدولفەتاح سیسی ، سەرۆککۆماری میسر لە میانەی وتارێکدا لە یادی مەولود لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت: بە خواستی ئێوە و هەڵبژرادنی ئێوە گەیشتووەمەتە دەسەڵات، بۆ دەبێ کۆمەڵە خەڵکێک بیانەوێ لە ٢٥ی جانیوەری شۆڕشێکی دیکە بەرپا بکەن؟ ئایا دەتانەوێ  وڵات بەرەو نەمان بببەن؟

سیسی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باس لە قەیرانی وڵاتانی دەوروبەر دەکات:سەیری دەوروبەری خۆتان و وڵاتانی دراوسێ بکەن، نامەوێ ناوی هیچ وڵاتێک بێنم، وڵاتی واهەیە ٣٠ سالە لە قەیراندایە و ئێستاش نەیوانتوانیوە شکۆ و پێگەی خۆیان بە دەست بهێننەوە. دیارە وڵاتێک کە لەناوچوو، هەرگیز دروست نابێتەوە.

سەرۆککۆماری میسر هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە رێگە نادات. میسربەرەو نەمان بچێ”لە کەس ناترسم، بەڵام هەموو ترس  ونیگەرانیەکەم لە پێناو خەڵکی ئیماندار و خواپەرستی ئەم وڵاتەیە. پۆستی سەرۆککۆماری بەرپرسایەتی گەورەی خستۆتە ئەستۆم، بەم زووانەش بۆ پاراستنی ئاسایش و گیانی ٩٠ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە، لە بەر دەم تاقیکردنەوەدام”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com