نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی پڕۆژەیەکی چاکسازی بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، فراکسیۆنی گۆڕان ئەو پڕۆژەیە بە پڕۆژەی چاکسازی نازانێت و ڕەخنەی لێ دەگرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پاڕلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تییدا لە هاتووە “ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، به هیچ جۆرێك چاكسازی نیه، به‌ڵكو ده‌ستكاریكردنی كاروباری داراییه، ئه‌ویش له بواری مووچه و خه‌رجیه‌كاندا”.
ئەوەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕانە.
دەقی بەیاننامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان:
لای هه‌موان ئاشكرایه، چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و پێویسته هه‌موو جومگه‌كان بگرێته‌وه، وه‌كو چاكسازی سیاسی، یاسایی، كارگێڕی و دارایی و.. هتد، ئه‌مانه هه‌موویان گرێدراوی یه‌كترن و ده‌بێت پێكه‌وه ئه‌نجامبدرێن.
ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، به هیچ جۆرێك چاكسازی نیه، به‌ڵكو ده‌ستكاریكردنی كاروباری داراییه، ئه‌ویش له بواری مووچه و خه‌رجیه‌كاندا.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ له ئێستادا ئه‌م كاره ده‌كرێت؟ له روانگه‌ی ئێمه‌وه له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند هۆكاره‌یه:
1. داپۆشینی قه‌یرانی سیاسی هه‌ر له ناشه‌رعیبونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ئێستا، په‌كخستنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
2. وا نیشان بدرێت كه حكومه‌ت كارایه.
3. خۆدزینه‌وه له چاكسازی راسته‌قینه.
4. هه‌وڵدانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی چه‌واشه‌كارانه له‌باره‌ی چاكسازییه‌وه و به‌هه‌ڵه تێگه‌یاندنی خه‌ڵكه.
چاكسازی راسته‌قینه له بواری دارایی و كارگێریدا بریتیه له:
1. هه‌مواری یاساكان، به تایبه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ند و سروشتی داراییان هه‌یه.
2. رێكخستنه‌وه‌ی كارگێری به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و رێك و پێك.
3. داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دارایی به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتو، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
4. چاكسازی له سه‌رچاوه راسته‌قینه‌كانی داهات، كه بریتین له: داهاتی نه‌وت، خاڵه سنوری و گومرگیه‌كان. ئه‌گه‌ر ئه‌وان جددین له ئه‌نجامدانی چاكسازی، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ تاوه‌كو ئێستا دامه‌زراوه‌كانی بواری دۆزینه‌وه، ده‌رهێنان، فرۆشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و گازیان دروستنه‌كردوه؟
جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا دوپاتی بكه‌ینه‌وه، كه ئێمه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی ره‌تناكه‌ینه‌وه، چونكه خۆمان له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵگری فیكر و به‌رنامه‌ی چاكسازین، به‌ڵام چاكسازی راسته‌قینه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه، نه‌ك چاكسازییه‌ك بۆ به هه‌ڵه‌دابردنی خه‌ڵك.
دواجار و له هه‌موی گرینگتر ئه‌وه‌یه كه ئیسڵاح به خه‌ڵكی موسڵیح ده‌كرێت.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كودستان
23-12-2015