شەڕی ئەمریکا لە دژی داعش رۆژانە ١١ ملیۆن دۆلار تێچووی هەبووە

0

نوچە-ئیسنا

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیانووە: بۆ رووبەروو بوونەوەی داعش لە عێراق  وسوریا، تاکوو ئیستا پینتاگۆن زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە بە شێوەی ناوەندی رۆژانە دەکاتە ١١ ملیۆن دۆلار.

بە گوێرەی راپۆرتێکی واشنتۆن پۆست، شەڕ لە دژی داعش لە سێبتامبری ٢٠١٤ تاکوو کۆتایی ئەم مانگە، ئەم تێچووەی بۆ ئەمریکا بەدواوە بووە.

هەروەها راگەیێندراوە کە نزیک بە٣٦/٥ میلیارد دۆلار، بە شێوەیەکی گشتیی بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش خەرج کراوە و ٢٦/١ میلیارد دۆلاریش بۆ دابین کردنی چەک و تەقەمەنی، تەرخان کراوە .هەروەها هاتووە کە زۆربەی ئەم  پارەیە بۆ کاروباری لۆجستیک و سەربازی تایبەت کراوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست، هێزی ئاسمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە بەراورد لە گەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەی ئەمریکا، زۆرترین تێچووی هەبووە.

تا چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، هاوپەیمانێتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، سەرجەم  هێرشەکانی٨٩١٢ ، هێرشی ئەسمانی بووە کە لەدژی داعش، زۆربەیان لە عێراق و سوریا  ئەنجام دراون.

بە پێی توێژینەویەکیتر، تێچووی شەڕوئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤، لە هەرکام لە وڵاتانی پاکستان، ئەفغانستان و عێراق سەرجەم ٤/٤ ترلیۆن بووە.ئەم توێژینەوەیە لە لایەن پەیمانگای تایبەت بە کاروباری دەوڵەتی و نیودەوڵەتی واشنتۆنلە زانکۆی براون بڵاو کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com