ئەمنێستی: ئەگەری ئەوە هەیە روسیا تاوانی جەنگی لە سوریا ئەنجام دابێت

0

نوچە-رادیو فردا

ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، هەندێ بەڵگەی بەدەستەوەیە کە ئەوە پیشان دەدات، روسیا بە هۆی بۆمبارانکردنی ناوچە مەدەنیەکانی سوریا،یاساو رێوشوێنی مرۆڤدۆستانەی پێشێلکردووە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە لەم وڵآتە تاوانی جەنگی ئەنجام دابێت.

بە پێی ئەم راپۆرتە هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا،بە لانی کەمەوە دووسەد کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم وڵاتە کوژراون ئەمە لە کاتێکدایە کە بە وتەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی،لەم هێرشانەدا ژمارەی چەکدارە کوژراوەکان کەمترە.

ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا گوتویەتی:بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیاوە،سەدان کەس لە خەڵکی سوریا کوژراون و هەروەها بۆتە هۆی ماڵوێرانی و کاولکاری لە ناوچەمەدەنیەکان، مزگەتوەکان،ب ازاڕی قەرەباڵغ و ئامێرە پزیشکیەکان.

بە وتەی ئەمنێستی،ئەم هێرشانە بەڵگەی پێشێلکردنی یاسانێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە کاروباری مرۆڤدۆستانەن لە لایەن روسیاوە.

روسیا، تاکوو ئێستا هەرجۆرە هێرشێکی بۆ سەر ناوچە مەدەنیەکان رەتکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com