نوچەنێت
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەنزیك مزگەوتی گەورەی موسڵ، ئۆتۆمبێلێك دەکەنە ئامانجی بۆردوومانەکانیان و دواتر سەرچاوەیەك لە شاری موسڵەوە بە سۆمەرییەنیوزی ڕاگەیاندووە ئەو ئۆتۆمبێلە وەزیری تەندروستی داعشی تێدا بووە.
سۆمەرییە نیوز لەزاری ئەوسەرچاوەیەوە ڕایگەیاندووە وەزیری تەندرووستی داعش لەنێو ئۆمبێلێکدابووە لەنزیك مزگەوتی گەورەی موسڵ و لەتەنیشت کۆلیژی ئیمامی گەورە لەگەڕەکی زراعی لەدیوی چەپی شارەکە کە هاوپەیمانان بۆردوومانیان کردووە و تێیدا وەزیری تەندروستی داعش کوژراوە.
هاوپەیمانان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی شاری موسڵ بۆردوومان دەکەن و لە گرنگترین ئامانجیاندا ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی داعش کرایە ئامانج و بەپێی زانیارە ئەمنییەکانی عێراق لەو بۆردومانانەدا وەزیرەکەی داعش کوژراوە.