تاکوو ئێستا ٢١٣٢ کەس لە سوریا بە هۆی بۆمابارانەکانی روسیا کوژراون

0

نوچە-رادیو فەرەنسا

بە گوێرەی راپۆرتی روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، کە بنکەی سەرەکیی لە لەندەنە، بە هۆی بۆمبارانەکانی روسیا لە سەر خاکی سوریا، کە لە ٣٠ سێبتەمبری ٢٠١٥ەوە دەستی پێکردووە، تاکوو ئیستا ٢١٣٢ کەس کوژراون. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، یەک لە سەر سێی قوربانیەکان، خەڵکی سڤیلن.

بە پێی راپۆرتی ئامادەکراو لە لایەن روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لەم ٥٩٨ کەس لەم رێژەیەی کوژراوەکان ئەندامانی گرووپی داعش و ٨٢٤ کەسیش سەر بە بەرەی نوسرەن.

بۆمبارانەکانی روسیا، بۆتە هۆی کوژرانی ٧١٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم وڵاتە کە لەم رێژەیە ١٠٤ ژن و ١٦١ کەسیان منداڵ و نەوجەوانی خوار ١٨ ساڵن.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئەم رێکخراوە، لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆوە لەم وڵاتە، لانی کەم ٢٥٠ هەزار کەس کوژراون. هەندێک لە سەرچاوەکان رێژەی کوژراوانی شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتەیان بە ٤٣٠ هەزار کەس مەزندە کردووە. بە پێی ئاماری روانگەی مافی مرۆڤ لە سوریا، لەم شەڕەدا ٨٠ هەزار کەس خەڵکی مەدەنی  وزیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس منداڵ گیانیان لە دەست داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com