لە ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە یەک ملیۆن پەناخواز گەیشتوونەتە ئەورپا

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

کۆمیساریای باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، رۆژی سێ شەممە رایگەیاند کە رێژەی ئەو کۆچبەر وپەنابەرانەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ چوونەتە ناو خاکی یەکێتی ئەوروپا، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مەزندە دەکرێت.

ئەمەش لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، بە زۆرترین رێژەی پەنابەران ئەژمار دەکرێت .

بە پێی راپۆرتی کۆمیساریای باڵای پەنابەران، زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە رێگەی زەوی و دەریاوە، خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا.ئەم رێژەیە لە  بەراورد لە گەڵ ساڵی ٢٠١٤ چوار بەرابەر زیادی کردووە.

پەنابەرانی سوری، بە هۆی شەڕی ناوخۆی ئەم  وڵاتە کە ماوەی پێنج ساڵە، رویان کردۆتە ئەوروپا  ولە ئێستادا نیوەی ئەم رێژەیە پێک دێنن. لە دوای سوریا، هاووڵاتیانی ئەفغانی و عێراق زۆرترین رێژەی پەنابەرانن لە ساڵی ٢٠١٥.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com