جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران:هێزەکانی سوپا لە سوریا کەم نەبوونەتەوە

0

نوچە-رادیو فردا

جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران، وێڕای رەتکردنەوەی هەواڵی کەم بوونەوەی هێزەکانی ئێرانی لە سوریا ،دەڵێت:لە ئێستادا رێژەی راوێژکران و فەرماندەکانی ئامادەبوو لە سوریا کەم نەبووەتەوە.

حسێن سەلامی،جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە وتویژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی فارس،لە کاردانەوەی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتانەی کە باس لە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا دەکەن”ئەوەی کە رێژەی راوێژکارانی سوپا لە سوریا کەم و زیاد دەبێت، بابەتێکی کاتییە  وهیچ پەیوەندییەکی بە ستراتێژی بەرگرییەوە نییە. وێڕای ئەوەی کە  لەم بارەیەوە رێژەی هێزەکانمان کەم نەبوەتەوە”.

هەواڵدەری بلۆمبێرگ،لە رۆژانی رابردوو،لە زاری”بەرپرسانی سەربازی ئەمریکی  وئەوروپی”رایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی”کشانەوەی”هێزەکانیەتی لە ناوچەکانی وڵاتی سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com