هونەرمەند کازم ساهر،، دڵی ئافرەتان داگیر دەکات

0

نوچە.نێت

 

ئەو هونەرمەندەی بەهۆی رێزوکەسایەتی ودەنگە خۆشەکەیەوە، سەرنجی زۆرینەی ئافرەتانی بۆ خۆی راکێشاوە، بەتایبەت ئافرەتە گۆرانی بێژەکان. 

لەزۆربەی بەرنامە ئاهەنگەکاندا هونەرمەند کازم ساهیر، شیرین زۆر بەیەکەوە دەبینرێن ، یەک لەو ئاهەنگانەی شیرین بەشداری تیا کردبێت ، کازم ساهیر لەوێبوە،رۆڵی ئەو هونەرمەندە،بردنی شیرین بۆ سەر شانۆ، هێنانەخوارەوەی شیرین، لەسەر شانۆ لەلایەن کازم ساهرەوە بوە. 

کازم ساهیر راستە توانیویەتی دڵی زۆربەی ئافرەتان داگیربکات، بەڵام نەگەشتوەتە رادەی پەیوەندی خۆشەویستی وپێکهێنانی ژیانی هاسەری.

هونەرمەندی عێراقی کازم ساهیر، کاتێک ئەو ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە تەمەنی ١٩ ساڵان بوە، خاوەنی دوو کورە “وسام وعومەر”.بۆ جاری دوەم هاوسەرگیری نەکردوەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا کازم دەڵێت” کاتێ من ژیان هاوسەرگیرم پێکهێنا تەمەنم ١٩ ساڵان بوە، سەرنەکەوتنم لەو پرۆسەیە،هۆکاری پەلەکردن و زوو چونە ناو ئەو پرۆسەی هاوسەرگیری کردنە بوە، بۆیە فەشەلم هێنا، لەوتەمەنەدا نەگونجاندن ولێک تێنەگەشتن هەبو لەنێوانماندا”.

ئەو دەشڵێت” من خاوەنی دوو کورم وسام- عومەر”

کازم ساهر، لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا بوە هاوسەرگیری کردوە

کازم ساهر، لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا بوە هاوسەرگیری کردوە

بە پێی سەرچاوەکان دەنگۆیەک بڵاوبوەتەوەکە گوایا”  لەرۆژی جەژنی “دایکان” شیرین،بەگۆرانی ووتن،راستەوخۆ گوڵێک پێشکەش بە بەکازم ساهر دەکات.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە”پەیوەندی خۆشەویستی هەبێت لەنێوان ئەو هونەرمەندەو ، کازم ساهر”.

بەڵام هونەرمەند شیرین تەئکید لەوە دەکاتەوە کە “هەڵسوکەوتی  ئەوو هونەرمەند کازم ساهر، تەنیا بۆ سوعبەت کردنە لەگەڵ یەکتر، هیچ پەیوەندیەکی خۆشەویستی لەنێوانیاندا نیە”.
120680_7_1394985981

شیرین دەشڵێت” من تەنانەت ژمارەی تەلەفونی کازم ساهر-یشم نیە”

پێشکەشکاری کەناڵی “إم تي في” دەنگ وباسی لوبنانی، جسيكا عازار،دەرکەوتنی لەگەڵ هونەرمەند کازم ساهر، لەهەموو بۆنەکاندا ، گومانی لای جەماوەرو هەوادارانی دروست کردوە.

بە پێی هەواڵەکانی تەلەفزیونی لوبنان، دواجار کە جیسکا عازار، هونەرمەند کازم ساهر بەیەکەوە بینراون ، لەرۆژی لەدایک بوونیدا بوە لەچێشتخانەیەکی شاری بەیروت. 

هەموو هەوڵەکانی جیسکا، بۆ ئەوە بوە کە بزانێت کازم لە خۆشەویستیدایە.

کازم دەڵێت” من رێز لەهەموو ئافرەتێک دەگرم ،بەڵام ئەوانەی لەسەر من دەوترێت تەنیا دەنگۆیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com