نوچە-بی بی سی
رێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان داوایان لە دەوڵەتی مەجارستان کردووە، کۆتایی بە سیاسەتی پەرەپێدان بە نەفرەت کردنی پەنابەران بێنێ.
ئەم رێکخراوانە رەخنەیان لە پڕوپاگەندەی دەوڵەتی مەجارستان گرتووە سەبارەت بە پەیوەند دانی کۆچبەری بە تیرۆریزمەوە.
پەیام و پڕوپاگەندەی دژ بە کۆچبەران بەردەوام لە لایەن رادیۆ وتەلەفزیۆنی مەجارستانوە بڵآو دەکرێتەوە.
لەم پڕوپاگەندەیەدا، کە لەم مانگەوە دەستی پێکردووە، پەنابەران کە زۆربەیان سوورین، بە کەسانێکی تاوانبار، داگیرکەر و تیرۆریست وەسف دەکرێن.
کۆمیساریای باڵای سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای ئەنجومەنی ئەوروپا ونووسینگەی مافەکانی مرۆڤی ئەنجومەنی ئاسایش . هاوکاری، دەوڵەتی مەجارستانیان بەوە تاوانبار کردووە، کە پەرە بە سیاسەتی تۆقاندن دەدات ودژایەتی لە گەڵ خەڵکی بیانی و پەنابەران دەکات.
ئەم رێکخراوانە داوادەکان سیاسەتێکی مرۆڤ دۆستانە بگرێتە بەر، سەبارەت فەو کەسانەی بە بە پێچەوانەی خواستی خۆیان ناچار کراون روو بکەنە ئەم وڵاتە.
دەوڵەتی مەجارستان هاوینی رابردوو، سنوورەکانی باشووری خۆی تەل بەند کرد و لەو کاتەوە رێژەیەکی کەمتر لە کۆچبەران روویان کردۆتە ئەم وڵاتە.