چوار وڵاتی رۆژئاوایی پلانی هێرشیان بۆ سەر لیبیا داڕشتووە

0

نوچە-شرق پارسی

لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ سەبارەت بە رێککەوتنی ئاشتی لە لیبیا بڕیارنامەیەک دەربکات کە ئەم دواییانە لە سەیرانگای”الصخیرات”لە مەغریب واژۆکرا، سەرچاوە دیپلۆماسیەکان دەڵێن هەندێ لە وڵاتانی رۆژئاوایی لە پلانیاندایە هێرشی ئاسمانی، بکەنە سەر سەر بنکەکانی رێکخراوەتیرۆرستییەکانی چالاک لەم وڵاتە،بە تایبەت رێکخرای داعش.

ئیبراهیم دەباشی،نوێنەری لیبیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان،بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، پێش بینی دەکرێت ئەم هێرشانە بە زوویی دەست پێبکات،بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە رێکەوتی هێرشەکان نەکردووە.

دەباشی لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئەو وڵاتانەی کە خۆیان بۆ ئەم هێرشانە ئامادە کردووە، کامانەن؟ دەڵێت”ئەمریکا،بەریتانیا،فەرەنسا و ئیتالیا-ن”.

دەباشی راشیگەیاندووە کە بڕیارنامەی ژمارە٢٢١٤ی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا لە سەرجەم وڵآتانی جیهان دەکات لە لیبیا لە دژی تیرۆریزم بوەستنەوە  وئەمەش بڕیارێکی روونە.

هەروەها گوتویەتی”ئەمڕۆ(سێ شەممە)بڕیارنامەیەک لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پەسەند دەکرێ کە بەو هۆیەوە، پێشوازی لە لایەنەکانی شەڕ دەکرێت، بۆ گەیشتنیان بە رێککەوتنی ئاشتی لەم وڵاتە”.

هاوکات بڕیارنامەکە جەخت لە بە فەرمی ناساندنی دەوڵەتی ئاشتیی نیشتمانی دەکاتەوە، لە کاتێکدا وەک تەنها مەرجەعی شەرعیەتدار لە لیبیا پێکبێ.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com