نوچە-دیپلماسی ایرانی
بە گوێرەی رۆژنامەیەکی عەرەبی، سەرچاوەیەکی دبلۆماسی لە جەزایر رایگەیاندووە: کە وڵاتەکەی داوای لە ئێران و سعودیە کردووە کە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانیان راستەوخۆ بکەونە گفتوگۆ ووتووێژەوە.
رۆژنامەی”رای الیوم” رۆژی یەکشەممە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکەی بدات، نووسیویەتی: عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، سەرۆککۆماری جەزائیر پێشنیاری وتووێژی تاران و ریازی بە ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری کردووە ونێردەی تایبەتی شای سعودیەی راگەیاندووە.
جەهانگیری رۆژانی رابردوو سەردانی جەزایری کردووە، نێردەی تایبەتی شای سعودیەش هاوکات گەیشتۆتە جەزائیر و لە گەڵ بوتەفلیقە و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووەتەوە.
بەپێی سەچاوەکە، پێشنیاری وتووێژی راستەوخۆی ئێران و سعودیە بەمەبەستی یارمەتیدان بە چارەسەری شەڕ و پێکدادانی وڵاتان و گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایشە بۆ ناوچەکە. ئاماژەی بەوەشدەدات، وردەکاریەکانی ئەم پێشنیارەی جەزائی، دوای ئەوەی کە لە لایەن ئێران و سعودیەوە وەڵام درایەوە، دەخرێتە روو.