یەکێتی ئەوروپا تا ناوەڕاستی ٢٠١٦ گەمارۆکانی سەر روسیای درێژکردەوە

0

نوچە-شفقنا

یەکێتی ئەوروپا رۆژی دوو شەممە رایگەیاند: گەمارۆ ئابووریەکانی خۆی لە دژی روسیا تا مانگی حەوتی ساڵی داهاتوو درێژ دەکاتەوە.

رۆیتەرز لەم بارەوە رایگەیاندووە: گەمارۆ ئابوریەکانی ئەمریکا  وئەوروپا بڕیار وایە تا ناوەڕاستی ٢٠١٦ درێژ بکرێتەوە. یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا روسیا-یان بەوە تاوانبار کردووە کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئۆکراین دەکات.

لە شەڕی ناخۆی ئۆکراین لە نیوان هێزەکانی دەوڵەت و جوداییخوازانی رۆژهەڵات، زیاتر لە ٩٠٠٠ کەس کوژراون. کیف دەڵێت، روسیا پاڵپشتی لە جوداخوازان دەکات.

درێژکردەوەی گەمارۆکانی ئەورپا لە کاتێکدایە، کە دیپلۆماتکارانی ئەوروپی پێیان وایە ئەمە دوایین گەمارۆکان دەبێ بۆ سەر ئەم وڵاتە. هەروەها دەڵێن ئەوروپا  وئەمریکا لە پیناو سەقامگیری و ئارامی لە روسیا و دابینکردنی گازی ئەوروپا، سەرلەنوێ لە گەڵ روسیا پەیوەندیەکانیان دادەمەزرێننەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئالێکسی ئۆلیۆ کایف، وەزیری ئابوری روسیا، لە وتارێکیدا لە بنکەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل رایگەیاندووە، گەمارۆکان قابلی قبووڵ نین و کاریگەرییان نابێت. وڵاتانی ئەوروپی بە زوویی لە هەڵەکانی خۆیان تێدەگەن و هاوکات داواکاریشە گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە هەڵبگیرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com