یارمه‌تییه‌كانی پارتی و یه‌كێتیش حیزبی سۆسیالیستییان پێ زیندوو ناكرێته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له دوای رووداوه‌كانی (17)ی شوباته‌وه، كه حیزبی سۆسیالیست لایه‌نگری به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژارد، پارتی و یه‌كێتی بارمه‌تییه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و حیزبه زیاد كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و یارمه‌تییانه، كه‌چی تا ئێستا ئه‌و حیزبه گه‌شه‌كردنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه نه‌بینوه.
رووداوه‌كانی (17)ی شوبات، به یه‌كێك له رووداوه چاره‌نووسسازه‌كان داده‌نرێت بۆ حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، چونكه له‌و روداوه‌دا، لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ره‌ی خۆیان دیاری كرد، هه‌ندێكییان چوونه پاڵ ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێكیشییان ئۆپۆزسیۆنییان هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش به لای لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، خاڵێكی گرنگبوو بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، كه ئێستا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتییه‌تی، یه‌كێك بوو له‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژارد، بۆیه له‌و رێككه‌وته به‌دواوه، لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان)، به یارمه‌تییه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانییان، پاڵپشتی زیاتری ئه‌و حیزبه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و یارمه‌تییانه نه‌یانتوانییوه گه‌شه‌ی زیاتر به‌و حیزبه بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش به خاڵی لاوازی حیزبی سۆسیالیست داده‌نرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (نوچه‌نێت)، له دوای كۆنگره‌ی سۆسیالیست رووبه‌ڕووی گرفتی ناوخۆیی بۆته‌وه، كه هه‌موو زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌و گرفتانه له ئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی و زیاد بوونی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری بنه‌ماڵه‌ی سكرتێری گشتییه‌وه دێت به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌دا، به‌و هۆیه‌شه‌وه بێرون عومه‌ر كه ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌یه، له دوای كۆنگره‌وه هیچ پۆستێكی وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها ….به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی تارانی ئه‌و حیزبه‌ش نیگه‌رانی خۆی نه‌شاردۆته‌وه و گه‌یاندوویه‌تییه به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه، هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، كاتی كۆنگره‌دا كه‌سانی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی سكرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست، دوایان له به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنگره كردووه، كه ده‌نگ به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن كه نزیك نین له‌و بنه‌ماڵه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی درووستبوونی نیگه‌رانی لای به‌شێك له كادیره دیاره‌كانی حیزبی سۆسیالیست.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفتانه به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌شه‌كردنی سۆسیالیست، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ش تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌ره‌نجامێكییان هه‌بێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر یه‌كه له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له پشته‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێكردنی ئه‌و حیزبه‌وه‌ن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌سه‌ر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه بۆ حیزبی سۆسیالیست دامه‌زراوه و ئه‌ركیان پاسه‌وانی كردن ده‌بێت له گوڵه‌خانه، كه ماڵی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی لێیه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومی بۆ ئه‌و حیزبه داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و حیزبه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی داوایان له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پێشووی حسدك كردووه كه بگه‌ڕێنه‌وه ناو حیزبه‌كه‌یان، كه دیارترینیان شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لییه، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان نه‌داوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (نوچه‌نێت)، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و عه‌بدوڵڵای برای، چه‌ندجارێك سه‌ردانی شاكه‌لییان كردووه و ئه‌و داوایه‌یان ئاراسته‌ی شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی كردووه، هه‌رچه‌نده پێشنیاری وه‌رگرتنی پۆستی باڵاشییان كردووه له شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی، به‌ڵام شاكه‌لی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه له دوای كۆنگره‌ی ئه‌و حیزبه‌وه كراوه به دڵی نه‌بووه، بۆیه تا ئێستا ئه‌و پرسه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ (نوچه‌نێت)، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود برای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی سۆسیالیست و سه‌رۆكی لیستی سۆسیالیستیشه له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌و باره‌وه ده‌ڵێت “ئێمه داوامان له هیچ كه‌سێك نه‌كردووه كه بگه‌ڕێته‌وه ناو حیزبی سۆسیالیست، سۆسیالیست خانه‌ی خه‌باتی تێكۆشانی هه‌موو تێكۆشه‌رێكه، به تایبه‌تی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه له ناو سۆسیالیست بووبن و به هه‌ر هۆكارێك بێت دوور كه‌وتبنه‌وه، یان ماوه‌یه‌ك كاركردنی خۆیان له‌و حیزبه راگرتبێت، ئاساییه هه‌ركاتێك بێته‌وه و كاری تێدا بكات”، ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه كه داوایان له شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی كردبێت، بگه‌ڕێته‌وه ناو حیزبه‌كه‌یان، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “راسته كاتی خۆی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ مامۆستا كردووه و نه‌مانوتووه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌ركاتێك بیه‌وێت هه‌ر ئیشێك بكات له ناو حیزبی سۆسیالیست به‌لامانه‌وه ئاساییه، ئێمه پێمان نه‌وتووه پۆستی باڵات ده‌ده‌ینێ و خۆیشی داوای نه‌كردووه”.
یه‌كێك له گرفته‌كانی حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر دوو حیزب‌دا، چونكه له ئێستادا كۆمه‌ڵێك كادیری پێشووی ئه‌و حیزبه، به نیازن بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست دابمه‌زرێننه‌وه، كه پێده‌چێت تامین كه یه‌كێكه له هاوسه‌ره‌كانی پێشووی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌شدار بێت له‌گه‌ڵییان، به‌ڵام عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه كادیره بتوانن، خۆیان به میراتگری راسته‌قینه‌ی مێژووی سۆسیالیست زانن، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به فه‌رمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن، چونكه ئێمه مۆڵه‌تی فه‌رمیمان هه‌یه و له‌سه‌ره‌تاوه بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست بووه له ساڵی 1976 كه دامه‌زراوه، دواتر بووه به حیزبی سۆسیالیست و ئێستا ئێمه درێژه پێده‌ری ئه‌و حیزبه‌ین، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێكی تر هه‌ر رێكخراوێك درووست ده‌كات ئاساییه، به هه‌ر ناو و ناونیشانێك بێت، چۆن ئێستا سێ حیزبی ئیسلامی هه‌یه، ئاساییه با چه‌ند حیزبێكی سۆسیالیستیش هه‌بێت”، له باره‌ی پێدانی پۆستی یه‌كه‌می حیزب، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو سۆسیالیست، عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود وتی “حه‌قیقه‌تێك هه‌یه من نایشارمه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبی سۆسیالیست ماوه‌ی (15) بۆ (20) ساڵ له‌و حیزبه نه‌مابێت، باوه‌ڕ ناكه‌م به‌و تێڕوانینه‌ی پێشوو بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له ناو ئه‌و حیزبه‌دا، چونكه حیزبایه‌تی وایه و هه‌موو شتێك به دیموكراسییه‌ت و هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، ئه‌و كه‌سه دێته كۆنگره و ده‌رناچێت، بۆیه پێویسته دیراسه‌تی باشی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه له كۆنگره ته‌به‌نی چه‌ند بڕگه‌یه‌كمان كردووه، كه له رووی یاساییه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌توانێت بڕیار بدات، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تا كۆنگره بڕیار ده‌دات، ئه‌و كه‌سه به‌رپرسیارێتی پێده‌درێت تا كۆنگره، به‌ڵام له كۆنگره ده‌رناچێت، له‌و كاته‌شدا نیگه‌ران ده‌بێت”.
له باره‌ی گرنگی پێدانی سۆسیالیستیشه‌وه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی، عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت “به‌بۆچوونی من ئه‌و گرنگی پێدانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پارتی و یه‌كێتی پێیانوایه غه‌در له حیزبی سۆسیالیست كراوه، چونكه حیزبی سۆسیالیست به‌شدار بووه له خه‌باتی نیشتیمانی و خه‌باتی شاخ و به‌رگری و شۆڕش، حیزبێكه توانیویه‌تی زۆرترین شه‌هید و داستان تۆمار بكات، له پێناو كورد و كوردستان، له‌م دواییانه‌شدا ئێمه نه‌مان شاردۆته‌وه كه له‌سه‌ر پرسه نیشتیمانییه‌كان زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیمان به لاوه ناوه، چونكه له ئێستادا روخساری بابه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان پارتی و یه‌كێتین، ئێمه به‌چاوی پارتی و یه‌كێتی سه‌یرییان ناكه‌ین، به‌ڵكو به چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان سه‌یرییان ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش مافی خۆیانه پشتیوانیمان بكه‌ن”.