نوچەنێت
هێزەئەمنییەکان و سوپای عێراقی بەهاوکاری هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی گەورەیان بۆ سەنتەری شاری ڕوومادی دەستی پێکرد.
سوپای عێراق بەهەموو جۆرەکانی چەك و فڕۆکەوە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕوومادییان دەستپێکردووە، لە زەمینەوە سەرجەم هێزە چەك بەدەستەکانی سەر بە حکومەتی عێراقی و لە ئاسمانیشەوە فڕۆکە جەنگییەکان بەبۆردوومان ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ئەنجام دەدەن.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای عێراقی ئاگاداری نامەی بۆ هاوڵاتیانی شاری ڕوومادی بڵاو کردەوە کە هەرچی زووە لەو دەروازەی کە کردبوویانەوە شارەکە چۆڵ بکەن، وەك لە ئاگاداری نامەکەدا نوسرابوو ئۆپەراسیۆنی یەكجاری بۆ ڕزگار کردنی ڕوومادی دەست پێ دەکات، ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکردووە و سوپا لە پێشکەوتندایە بەرەو سەنتەری شارەکە.