حەسەن روحانی بە نیازی مانەوەیە لە ئەنجومەنی شارەزایان

0

نوچە-رادیو فەرەنسا

حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران کە لە ئیستادا ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانە ،بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم ئەنجومەنە خۆی کاندید دەکاتەوە.

هەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی ئەنجومەنی شارەزایان هاوکات لە گەڵ هەڵبژاردەکانی دەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران،  نزیکەی دوو مانگی دیکە بەرێوەدەچن.

هاوکات لە گەڵ حەسەن روحانی، محەممەد تەقی میسباحی یەزدیش، کاندیدابوونی خۆی راگەیاندووە.

حەسەن روحانی، دوای خۆکاندیدکردنی جەخت لە دەنگی خەڵک دەکاتەوە و دەڵێت: ئێمە یەکەمین وڵاتین لە ناوچەکەدا کە سیستەمی پەرلەمانی و هەڵبژاردنمان لە سەردەمی مەشرووتەوە قبووڵ کردووە و بەو پێیەش جووڵاوینەتەوە.

هەرچەند بەکردەوە لە ساڵانی دواتر بەلارێداچوو، بەڵام یەکەم وڵات بووین کە رێڕەوی ئیدارەکردنمان خستە سەر رێگای خەڵک.

لەبارەی ئەنجومەنی شارەزایانەوە گوتویەتی:ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئەنجومەنێکە کە بۆ رۆژە چاوەڕواننەکراوەکان ئامادیە . ئەمەش بۆ سەقامگیری سیاسی لەم وڵاتە جێی بایەخە  وخەڵکیش هەست دەکەن، لە هیچ هەلومەرجێکدا بۆشاییەک لەم وڵاتەدروستنابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com