گروپێکی میلیشیایی سوری: دوو سەربازی ئێرانییان بە دیل گرتووە

0

 نوچە-رادیو فردا

ماڵپەڕێکی عەرەبی، دوێنێ سێشەممە هەواڵی بەدیل گرتنی دوو چەکدار ئێرانی لە دەورووبەری شاری حەلەب، لە لایەن “گوردانی شام”بڵاوکردۆتەوە.

ماڵپەڕی’عەرەبی ٢١” بە گێڕانەوە لە گوردانی شام دەڵێت: ئەم دوو چەکدارە ئێرانییەیان لە ناوچەی خان تومار ،لە باشووری حەلەب بە دیل گرتووە.

 خان تومار رۆژی یەکشەممە مەیدانی شەڕی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەوڵەتی سوریا بووە.

سەرچاوە سەربەخۆکان هێشتا هەواڵی بەدیل گیرانی دوو چەکداری ئێرانییان پشتڕاست نەکردۆتەوە. ماڵپەڕی”واحد مرکزی”بەستراوە بە رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، هەروەها هەواڵنێریی مێهر، بەستراوە بە “سازمان تبلیغات”ی ئێران ئەم هەواڵەیان بە گیڕانەوە لە ماڵپەری”عەرەبی ٢١”بڵاو کردۆتەوە، بەڵام هەواڵەکەیان پشتڕاست یان رە تنەکردۆتەوە.

ماڵپەڕی”٢١عەرەبی” نوسیویەتی: لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا بەرەی نوسرە، چەکدارێکی ئێرانیی لە باشووری حەلەب بە دیل گرتووە.  کە سێ کەس لە ئەندامانی حیزبوڵای لوبنان و هاووڵاتییەکی عێراقی دەستگیر کردووە.

ئێران رایگەیاندووە: هێزی سەربازی ئەو لە سوریا بوونی نییە، بەڵام راوێژکارانی خۆی بە مەبەستی یارمەتیدان بە هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی سوریا، رەوانەی ئەم وڵاتە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com