نوچە- بی بی سی
ناتۆ رایگەیاندووە: ٦ سەربازی ئەم رێکخراوە بە هۆی هێرشێکی خۆکوژیەوە بۆ سەر کاروانی هاوبەشی هێزەکانی ناتۆ و ئەفغانستان لە نزیک بنکەی ئاسمانی بەگرام کوژراون.
جێنڕاڵ ڤیلیام شۆفنێر لەم بارەوە بە راگەیاندنەکانی گوتوە، لەم رووداوەدا سێ سەربازی دیکە بریندار بوون. ئەم هیرشە کاتژمێر ١.٣٠ پشنیوەڕۆی٢١-١٢-٢٠١٥بە کاتی ئەفغانستان لە نزیک بنکەی ئاسمانی بەگرام لە باکووری رۆژهەڵاتی کابول رووی داوە.
ناتۆ دەربارەی ناسنامەی کوژراوەکان وردەکاری زیاتری نەخستۆتە روو.
تاڵیبان بەرپرسایەتی هێرشەکەی گرتۆتە ئەستۆ.
پێشتر جێنڕاڵ محمد عاصم، بە هەواڵنێریی فەرەنسای گوتبوو کە لەم هێرشەدا سێ سەربازی سەربەهێزەنێودەوڵەتیەکان، کوژراون ودو کەسیکی دیکەش بریندار بوونە.
ئەمە هێرشە بە یەکێک لە خوێناویترین هێرشەکان بۆ سەر هێزە دەرەکیەکان لەم ساڵی زایینی هەژمار دەکرێ.
ئەمریکا لە ئێستادا ٩٨٠٠ سەربازی لە ئەفغاستان هەیە . ژمارەی هێزەکانی ناتۆ وێڕای هێزەکانی ئەمریکا نزیک بە ١٣هەزار دێنە ئەژمار.