هەرەشە لەگۆڤاری شەقام دەکرێت: د. بەرهەم لەوە گەورەترە ئێوەی سەگ شتی لەسەر چاپ بکەن

0

هەرەشە لەگۆڤاری شەقام دەکرێت: د. بەرهەم لەوە گەورەترە ئێوەی سەگ شتی لەسەر چاپ بکەن

نوچەنێت

لە رونکردنەوەیەکدا کە گۆڤاری شەقام وێنەیەکیان بۆ نوچەنێت ناردووە، رایدەگەیەنن بەژمارە تەلەفۆنێک هەرەشە لە سەرنوسەرو بەڕێوەبەری نوسین و کارمەندێکی ئەو گۆڤارە دەکرێت، لەرونکردنەوەکەدا گۆڤاری شەقام بەشێک لەنامەهەڕەشە ئامێزەکانی ئەو ژمارە بۆ بیلە ئاشکرا دەکەن کە تێیاندا هاتووە”(د. بەرهەم لەوە گەورەترە كە ئێوەی سەگ لە شەقام شتی لەسەر چاپ و بڵاوبكەنەوە دەریا بە دەمی سەگی وەك تۆ پیس نابێ‌ با دواجارتان بێت خۆتان بەرپرسیار ئەبن..).

هەر لەو رونکردنەوەدا گۆڤاری شەقام رایدەگەیەنن”جارێ هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە ناکەین و لایەنی پەیوەنددارمان لێ ئاگادارکردۆتەوە”.

رونکردنەوەکەی گۆڤاری شەقام

سەبارەت بەهەڕەشە بۆ سەر رۆژنامەنووسەكانی
گۆڤاری (شەقام) روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە
بۆ رای گشتی
سڵاوێكی گەرم..
سەرلەبەیانی رۆژی 23/10/2011 لەرێگەی ژمارە موبایلی ئاسیا (0770*******) بەنامە هەڕەشە لەهەریەك لە (فەرهاد مەلا حەسەن) سەرنووسەری گۆڤارەكەمان و (نەجات ئەحمەد) بەڕێوەبەری نووسین و كارمەندێكی ترمان بەناوی (فریا فەرهاد) كراوەو لە نامەكەشدا ئاماژە بەوەكراوە كە (د. بەرهەم لەوە گەورەترە كە ئێوەی سەگ لە شەقام شتی لەسەر چاپ و بڵاوبكەنەوە دەریا بە دەمی سەگی وەك تۆ پیس نابێ‌ با دواجارتان بێت خۆتان بەرپرسیار ئەبن..) كە ئەو نامەیەك لە یەك كاتدا بۆ هەرسێ‌ رۆژنامەنووس نێردراوە.
ئێمە لە گۆڤاری (شەقام)دا وێرای ئەوەی ئەوەمان دووپات كردۆتەوە كە كارەكانمان لەسەر بنەمای پابەندبوون بە ئیتیك و بنەماكانی كاری رۆژنامەنووسییە، هەمیشەش هەوڵمانداوەو بەردەوامین لەسەر ئەوەی كە كارێكی تەندروستی رۆژنامەنووسییانە ئەنجام بدەین، بۆیە بەردەوام بێلایەنیمان لە كاركردنێكی پیشەییانە دووپات كردۆتەوەو بە كردەوەش ئەنجاممان داوە.
سەبارەت بەو نامە هەڕەشەئامێزەش بۆ هەریەك لە سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین و كارمەندێكی گۆڤارەكەمان نێردراوە، ئێمە جارێ‌ هیچ قسەیەك لەبارەوەی ناكەین و تەنها ئەوەنەبێ‌ كە لایەنە پەیوەندارەكانمان لێی ئاگاداركردۆتەوەو چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئەوانین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو مەترسییە دووپات دەكەینەوە كە بەهۆیەوە لەسەر ژیانی ئەو سێ‌ رۆژنامەنووسە دروستبووە، بۆیە بەپێویستی دەزانین لایەنە پەیوەندارەكان و بەتایبەتیش سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كاری جیدی بۆ ئەو كێشەیە بكات، چونكە بەدڵنیاییەوە ئەو جۆرە هەڕەشانەو بەوشێوازە تەنها مەترسییەك نیە بۆسەر ژیانی رۆژنامەنووسانی گۆڤارەكەمان، هێندەی مەترسییەكی گشتگیرە لەسەر تەواوی ناوەندە رۆژنامەنووسییەكان و سەرجەم رۆژنامەنووسانی ئەو هەرێمە.
گۆڤاری (شەقام)
23/10/2011

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com