نوچە.نێت
بوکی سینەمای میسری هونەرمەند نەجلا فەتحی، جوانترین وگرنگترین بوونی هەبوە لەناو بواری سینەمای میسریدا. جوانیەکی هەبوە هاوشێوەی ئەوروپیەکان، توانایەکی باشی هەبوە لەبواری نواندندا، ئەمرۆ فاتمە زەهرا حسێن ئەحمەد کە ناسراوە بە نەجلا فەتحی ئاهەنگی ٦٥ ساڵەی یادی لەدایک بوونی خۆی کردەوە.
هونەرمەند نەجلا ٤ جار ژیانی هاسەرگیری پێکهێناوە، لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا بۆ یەکەم جار لەگەل ئەندازیار ئەحمەد عبدول قدوس هاوسەرگیری کردوە، هیچ زانیاریەک دەربارەی چۆنیەتی ناسینیان لەوبارەوە نیە ،لەبەر ئەوەی سەرەتا کەس وکاری هەردولا رازی نەبوون لە تەمەنە بچوکە هاوسەرگیری بکەن ، هەر بۆیە ئەوان بەنهێنی هاوسەرگیریان کردوە. بەڵام دوای ساڵیک جیابونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جیابونەوە ، کاری نەکردوە سەر ئیشی هونەری نەجلا، بە پێجەوانەوە چەندین هونەرمەندی ناسی، ئەوانیش، نور شەریف، عادل ئیمام،عزت عیلايلي، ناسینی ئەم هونەرمەندانە، کارەکانی نەجلا بە بەها و گرانتر کرد لە بواری سینەما.
بۆ جاری دوەم ساڵی ١٩٧٣ نەجلا، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ سيف ئەبو نەجا، پێکهێنایەوە، سیفت تاکە هونەرمەند بوو رۆڵی “مصطفى”ی بینی لەفیلمی “إمبراطورية ميم” . ئەو هونەرمەندە لەگەڵ سیفی هاوسەری ٤ ساڵ بەردەوام بوون و کچێکیان دەبێت بەناوی یاسمین، دواتر لەیەک جیادەبنەوە، نەجلا دەڵێت” نێوان من سیف گەشتبویە رێگایەکی داخراو ، ئەو رووداوانەش لەنیوان هاوسەرەکاندا روودەدات وبونی هەیە بۆیە زۆر ئاساییە لەژیانی منیشدا روبدات، وتیشی من کچەکەم یاسەمین لای خۆم پەروەردە دەکەم .
لەساڵانی هەشتاکاندا بۆ جاری سێیەم ، نجلا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەمیرێکی سعودی پێکدەهێنێت، مەرجی ئەمیری سعودی ئەوەبو کە دەبێت نەجلا لە ساڵێکدا یەک فیلم بەرهەم بهێنێت. ئەو هونەرمەندە لەگەڵ هاوسەرە سعودیەکەی ماوەی ٣ ساڵ ژیان لەنێوان پاریس – قاهیرە بەسەر دەبات، دواتر لەیەک جیا دەبنەوە.
دواجار نەجلا لەساڵی ١٩٩٢، هاوسەرگیری لەگەڵ نوسەرو راگەیاندکار حمدي قنديل، پێک دەهێنیت ، سەرەتای ناسینیان دەگەرێتەوە بۆ دیدارێکی تەلەفزیۆنی لە مەغریب، دوای ئەوە هونەرمەند نەجلا فتحی واز لە بواری هونەری دەهێنیت روو لەکاری خێرخوازی دەکات.
شایەنی باسە، بەم دواییانە گوڵی سینەمای میسری نەجلا فەتحی، توشی نەخۆشی “صەدەف” دەبێت، ئەحمەد قندیل-ی هاوسەری چاودێری دەکات.


