نوچە-رادیو فردا
دۆناڵد ترامپ و بێرنی ساندەرس، دوو پاڵێوراوی کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە،٢٠ی دیسەمبەر وێڕای رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا رایانگەیاندووە: واشنتۆن نابی هەوڵی لیدان و روخانی دیکتاتۆرەکانی وەک بەشار ئەسەد بدات.
بە گوێرەی رۆیتەرز، دۆناڵد ترامپ و بێرنی ساندەرس جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ئەگەر قەزافی لە لیبیا وسەدام حسێن لە سەدام لە سەردەسەڵات دەبوون، رۆژهەڵآتی ناوەڕاست کەمتر لە گەڵ قەیران و تەنگژە بەرەوروو دەبووەوە. بە لە ناو چوونی ئەم دیکتاتۆرانە، گرووپە توندڕەوەکانی وەک داعش توانیوانە بەهێز بن.
ترامپ هاوکات رەخنە لە پاڵێوراوانی کۆماریخواز دەگرێ، کە خوازیاری وەلانانی ئەسەدن و هۆشداری دەدات کە سیاسەتی”گۆڕینی رژێم”ئەنجامێکی خراپی بەدواوەیە.
ترامپ لە وتووێژ لە گەڵ ئێن بی سی رایگەیاندووە”هەر کات ئێمە لە کاروباری شۆڕشگێڕان دەستوەردانمان کردبێ، ئەنجام و دۆخێکی خراپتر لەوەی کە پێشتر خەڵکەکەی هەیانبووە، بەدوادا هاتووە.
بێرنی ساندەرسیش رایگەیاندووە، قەزافی دیکتاتۆرێکی دڕندە بوو، بەڵام لە ئێستادا داعش لە لیبیا بە هۆی نائەمنی و ئاڵۆزیەکانەوە بەرەو بەهێز بوون دەڕوات.
لە کاتێکدا ئەم دوو پاڵێوراوەی کۆماریخوازەکان، رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەگرن وخوازیاری لەسەر دەسەڵات مانەوەی کەسانی وەک بەشار ئەسەدن کە باراک ئۆباما، رۆژی هەینی رابردوو گوتبووی کە ئەسەد بەربەستە لە سەر رێگای پرۆسەی ئاشتیی سوریا ودەبێ لە پیناو ئاشتی، واز لە دەسەڵاتەکەی بێنێت.