عەبادی: نامانەوێ پەیوەندیەکانمان لە گەڵ تورکیا بگاتە بنبەست

0

نوچە-خبر فارسی

حەیدەر عەبادی ،سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: وڵاتەکەی نایەوێ پەیوەندیەکانی لە گەڵ تورکیا بگات ئاستێک کە گەڕانەوەی بۆ نەبێ.

بە گوێرەی کەناڵی العراقیە، حەیدەر عەبادی دەڵێت: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، پێویستی بە هاوکاری نێوان وڵاتان هەیە، نەک دەستوەردانی بێ مۆڵەت لە کاروباری یەکتر. تورکیا بە ناردنی هێزەکانی بۆ ناو خاکی عێراق، سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتەی شکاند. پێویستە وڵاتان رێز لە سەروەری یەکتر بگرن.

عەبادی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتویەتی:عێراق وڵاتێکی ئاشتیخوازە و نایەوێ ببێتە گۆڕەپانی ململانێی ناوچەیی وڵاتان. دەبێت  زەمینەی گفتوگۆ و دپلۆماسی لە گەڵ تورکیا فەراهەم بکەین.دوژمنی هاوبەشی هەموومان داعشەوە و دەبێ وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم. هاوکاری یەکتر بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com