ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا: بە بەڵگەوە داعش جینۆساید دەکات

0

نوچە-بی بی سی

زیاتر لە ٦٠ ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، داوا لە دەیڤید کامێرۆن، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە دەکەن،  گوشار بخاتە سەر نەتەوەیەکگرتووەکان تا وەکوو کوشتار و ئەشکەنجەی کەمینە ئایینیەکانی سوریا  وعێراق لە لایەن گرووپی داعشەوە وەک جینۆساید وتاوانی جەنگی بناسێنێت.

ئەم ئەندامانەی پەرلەمانی بەریتانیا، لە نامەیەکدا بۆ کامێرۆن  ئاماژە بە بەڵگەکانی سەلمێنەری کوشتن، رفاندنی مرۆڤەکان و دەسترێژی سیستەماتیک لە لایەن داعشەوە، لەوانە هێرش و پەلامار بۆ سەر کریستیەنەکان و تێکڕای کەمینە ئایینیەکان بۆ وێنە ئێزیدیەکان.

لە نامەکەدا هەروەها داوا لە کامێرۆن کراوە. کە بە خێرایی دژکردەوە نیشان بدات تا شەڕکەرەکانی داعش، لەوە تێبگەن کە دەبێ لە بەرامبەر کاروکردوەکانی خۆیاندا وڵامدەربن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com