نوچە-قطرە
ژولیان ئاسانژ، دامەزرێنەری سایتی بەناوبانگی ویکیلیکس، لە میانەی دۆکیۆمێنتارێک کە رۆژی یەکشەممە، لە تەلەفزیۆنی روسیا بڵاوکرایەوە، دەڵێت: ویکیلیکس کۆمەڵێک بەڵگەی بڵاو کردۆتەوە کە دەیەسەلمێنێ، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە پلانی رووخاندنی دەوڵەتی بەشارئەسەدی بە دەستەوە بووە. هەر لەو کاتەشەوە هەوڵەکانی خۆی بۆ ئەم پلانە چڕکردۆتەوە. دنەدانی دەوڵەتی بەشار ئەسەدیش بەشێک بووە لەم پلانە.
ئاسانژ لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی گوتویەتی:نوێنەرانی چەند وڵاتی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسەا لە گەڵ نوێنەراینی سترانفۆر(کۆمپانیای نێودەوڵەتی زانیاری)، لە دیسەمبەری ٢٠١١ دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبووە. لەم دیدارەدا، ئەم سێ وڵاتە خوازیاری دنەدان وتووڕەیی گشتیی ئەم وڵاتە بوونە، تا دواتر زەمینە بۆ دەستوەردانی سەربازی فەراهەم بکرێ.