سه‌لاح مه‌زن: لای سه‌رۆكی هه‌رێم قورسه كورسییه‌كه له به‌رهه‌م سالح وه‌ربگیرێته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌لاح مه‌زن وەک چالاکوانیکی سیاسی له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، رایگه‌یاند، بڕیاری حیزبه‌كان له ژووره تاریكه‌كاندا له نێوان سه‌ركرده‌كاندا ده‌درێت، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیش وتی “ئه‌و دۆخه خزمه‌ت به پارتی له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌ش به‌و ره‌وته چاكسازییه ناكات كه بارزانی به‌ڵێنی داوه ئه‌نجامی بدات”.
سه‌لاح مه‌زن، ره‌تی ده‌كاته‌وه كه حیزبه كوردییه‌كان ئاشنای مۆدێله دیموكراسییه‌كان بن، ده‌ڵێت “جارێ پێش هه‌موو شت ئاخۆ له رۆژهه‌ڵات شتێك هه‌یه ناوی دیموكراسی بێت، تاوه‌كو له نێو حیزبه كوردییه‌كانی لای خۆمان ره‌چاوی بكه‌ن، ئه‌مجار كێشه‌ی په‌نجا به په‌نجای قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان پارتی ویه‌كێتی راسته وه‌ك ده‌بینرێت كه‌مبۆته‌وه، به‌ڵام له هه‌ستیارترین ده‌سه‌ڵاتی لوتكه كه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه به زه‌قی ده‌بینرێت ، ئه‌وه سه‌رباری دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی عێراق و هه‌رێم و دوو ئیداره‌یی له وه‌زاره‌ته گرنگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا ،به هه‌ر حاڵ به پێی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی یان راشكاوانه‌تر بیڵێین نێوان بارزانی و تاڵه‌بانی ە”.
له باره‌ی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیش مه‌زن پێیوایه، ده‌كرێت ئه‌و پۆسته له واده‌ی خۆیدا له نێوان به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی ئاڵوگۆڕ بكرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ش ده‌گوترێ ئه‌دی لۆ له خولی پێشودا پارتی كورسییه‌كه‌ی حكومه‌تی له واده‌ی خۆی راده‌ستی یه‌كێتی نه‌كرده‌وه، خۆ ئه‌و ده‌میش زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی لایان قورس بوو، هه‌میشه بریاری كۆتایی و چاره‌نوسساز لای سه‌ركرده‌كانه‌و له ژووره تاریكه‌كان بریاریان له‌سه‌ر ده‌درێ، بۆیه لای سه‌رۆكی هه‌رێم قورسه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرێت كه كورسییه‌كه له به‌رهه‌م سالح وه‌ربگیرێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی لاوازی متمانه‌و رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان، هه‌روا له‌و دۆخه خزمه‌ت به پارتی له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌ش به‌و ره‌وته چاكسازییه ناكات كه بارزانی به‌ڵێنی داوه ئه‌نجامی بدات”.
