نوچە-شفقنا
وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ(دووشەممە)بە دەرکردنی راگەیەندراوێک، باس لە گفتوگۆی تەلەفونی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە گەڵ وەویری دەرەوەی ئەمریکا دەکات.
لە بەشێک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین هاتووە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێ رێز لە بەرژوەندیە باڵآکی چین بگرێت، لەوانە فرٶشتنی چەک بە تایوان رابگرێ و کۆتایی بە جەولە سەربازیەکانی خۆی لە نزیک دوورگەکانی چین، لە دەرەوەی چینی باشوور بێنێ.
جێی ئاماژەیە کە هەفتەی رابردوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیماننامەیەکی نوێی بۆ دانی چەک بە تایوان لە گەڵ ئەم وڵاتە واژۆکرد کە دواتر بووە هۆی تووڕەیی و کاردانەوەی بەرپرسانی چین. سوڕانەوەی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکی بە سەر ئاسمانی دوورگەکانی دەستکردی چین، کە خاڵی جێی ناکۆکی هەر دوو وڵاتە، یەکێکی دیکە لە نیگەرانیەکانی دەوڵەتی چینە.