تاڵیبان: داعشمان قبووڵ نییە

0

نوچە-ئیرنا
تاڵیبانی پاکستان رایانگەیاندووە کە ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش کە خۆی وەک خەلیفەی موسوڵمانان ناساندوو، قبووڵ نییە.
ئەگەرچی ژمارەیەک لە مۆرەکانی تاڵیبان لە ماوەی ساڵی رابردوودا بەیعەتیان لە گەڵ داعش کردووە، بەڵآم بەدەنەی سەرەکی تاڵیبانی پاکستان و ئەفغانستان رایانگەیاندووە، کە رێبازیان بە تەواوەتی جیاوازە لە گرووپی داعش.
تاڵیبانی پاکستان دەڵێت: ئەبوبەکر بەغدادی تەنها سەرکردەی ژمارەیەکی کەمە و بانگەشەکانی ناوبراو دوورن لە راستی. کەسێک دەتوانێت بانگەشەی خەلافەت بکات کە لای تێکڕای موسوڵمانان شەرعیەتی هەبێ.
تاڵیبانی پاکستان و ئەفغانستان، ئەگەر چی دوو گروپی لێک جیاواز و سەربەخۆن بەڵام لە هەندێک خاڵدا هاوبەشن، بۆ وێنە جەخت لە سەر حکومەتێک دەکەنەوە کە بە پێی شەریعەت دامەزرابێ.
لە مانگەکانی دوایی ،بە هۆی لێکترازان لە ریزەکانی تاڵیبانی ئەفغانستان، ئەم نیگەرانییە لە ئارادایە کە هەندێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە، لە دوای جیابوونەوەیان پەیوەست بن بە ریزەکانی داعشەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com