وەزیری ئیتڵاعات: پرسی ئەنجومەنی رێبەری خەڵکی نیگەران کردووە

0

نوچە-رادیو فردا

لە درێژەی کاردانەوەکان بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی هاشمی رەفسەنجانی، سەبارەت بە ئەنجومەنی رێبەری لە کۆماری ئیسلامی ئێران، مەحمود عەلەوی، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت: خستنە بەرباسی ئەم پرسە دەبێتە هۆی نیگەرانی خەڵکی ئەم وڵاتە.

بە پێی هەواڵدەری ئیسنا، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دوای ناونووسینی بۆ هەڵبژاردەکانی ئەنجومەنی شارەزایان، وێڕای ئاماژەدان بە وەی کە”ئێمە لە دەستووری ئەم وڵاتە ئەنجومەنی رێبەریمان نییە”دەڵێت: نابێ ئەم بابەتە بانگەشەی بۆ بکرێ لە بەر ئەوەی دەبێتە هۆی نیگەرانی خەڵکی ئەم وڵاتە.

ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی ،سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکان، لە میانەی وتووێژێک لە گەڵ هەواڵنێریی ئیلنا، باسی لە دانانی گرووپێک کردبوو بۆ هەڵسەنگاندن و تاووتوێ کردنی پرسی رێبەری داهاتووی کۆماری ئیسلامی ئێران و راشیگەیاندووە :بڕوای بە ئەنجومەنی رێبەری هەبووە، بەڵام دواتر تەسلیمی بڕیاری ئەنجومەنی شارەزایان بووە.

لە کاتێکدا زۆربەی دژکردەوە و کاردانەوەکان بەرامبەر بەم لێدوانەی رەفسەنجانی لە لایەن رەوتی ئوسوڵگەراکانەوەیە، لە نوێترین کاردانەوەدا، وەزیری ئیتڵاعاتی دەوڵەتەکەی حەسەن روحانی رەخنەی لە هێنانە بەرباسی پرسی ئەنجومەنی رێبەری گرتووە.

هەروەها عەلەوی گوتویەتی:هیچ لایەن و دامەزراوەیەک بۆی نییە بیر لە ئەنجومەنی رێبەری بکاتەوە، چونکە ئەم بابەتە لە دەستووری ئەم وڵاتەدا نەگونجاوە.دەشڵێت: ئەگەر هەندێک کەس ئەم پرسە دەخەنە بەرباس، لە راستیدا تەنها پرسێکی میژووییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com