شوان شەفیق : بۆته‌ی عیشقی ژن و پیاو
سكێچی ژنێكه
له كورترین پێناسه‌دا
عیشق .
عیباده‌تی عاشقان
بۆ به‌ردیش بێت
چێژی لێ ده‌بینم.
عيشق
موعجیزه‌یه‌كی ڕۆحانییه
نابینرێت ده‌په‌رسترێت ..!
له بۆته‌ی خه‌مه‌كاندا
یادگاری ژنێك به جێ ماوه ..!
ژنێك …
بۆ شكاندنی غروورم
بۆته جادووگه‌ر !
دێم و
ده‌رۆم و
ده‌گه‌رێمه‌وه
له نیگای ژنێكدا
عیشق ده‌خوێنمه‌وه .
خۆر هه‌ڵنایه‌ت
ئه‌گه‌ر ژنێك
ته‌ماشای ئاسمان نه‌كات
له ئه‌لفه‌وه
تا یاش بزانم …
له نووسینه‌وه‌ی عیشقدا
قامووس به‌كار دینم.
پیاو بوونی نه‌بێ
ژن بوونه‌وه‌رێكی
كامڵ نابێ ؟
قتووی عه‌تاریش گه‌رام
وشه‌ی زه‌مروودیم
نه‌دۆزیووه بۆ پێناسه‌كردنی ژنێك
ژن دایكمه
به یه‌قینه‌وه ده‌ڵێم
قیبله‌م لێ ناگۆرێت.
ژن و پیاو
دوانه‌ی قاشكراون
بۆیه وێڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ن.
سرووشت جوانی كوا..؟
ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێك گوزه‌ر نه‌كه‌ن پیایدا.
میوه‌كان هه‌موو به چیژن
ژنێك كۆكتێلی شه‌ربه‌ته‌كه‌ی
له لێویدا گوشیووه
باڵانسی هێز له گه‌ردووندا
له‌سه‌ر شانی پیاوه
بۆیه ژن
به ئاسووده‌یی ده‌ژی
هێلانه‌یه‌ك
ژن و پیاو
به هاوباشی چێی كه‌ن
تێكدانی ئه‌سته‌مه
له جووتبوونی ژن و پیاودا
فریشته دێته بوون
زه‌وی هێڵنجده‌دا
ئه‌و ده‌مه‌ی به خوێنی ژن
ڕه‌نگ ده‌كرێ
عاشقبوون تاكه چاره‌سه‌ره
بۆ ڕزگاربوون له كابووسی ته‌نیایی
ئه‌و جێگایه‌ی
ژن و پیاو تێیدا یه‌كده‌گرن
ده‌بێته په‌رستگا
چ …. تاوانێك
قوورستره
له جیاكردنه‌وه‌ی دوو عاشق ؟
عیشق
موولووله‌ی خوێن چالاك ده‌كا
بۆیه عاشقه‌كان باوه‌شیان گه‌رمه
وه‌رزه‌كان ناگۆرێت
كاتێ پرووشه‌ی عیشق
به‌سه‌ر زه‌میندا
ده‌بارێ
ده‌نگی ئامیری میوزیك و
باڵنده‌كان گه‌لێك خۆشن
كه‌چی هینده‌ی
چرپه‌ی دوو عاشق
مرۆڤ ناخه‌نه سه‌ما
ویستگه‌كانی ژیان
به ته‌نیایی مردنه !
له‌گه‌ڵ ژن
به‌رده‌وامی هه‌یه