سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیا: زیاتر لە ١١٠ ئەندامی پەکەکە کوژراون

0

نوچە-رادیو زمانە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە رایانگەیاندووە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی شەش رۆژی دوایی سوپای تورکیا لە دژی هێزەکانی پەکەکە، زیاتر لە ١١٠ کەس  لە ئەندامانی ئەم پارتە گیانیان لە دەست داوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس له هێزەکانی سوپای تورکیا بە پشتیوانی تانکەکانی ئەم وڵاتە، بۆ ماوەی هەفتەیەک لە پارێزگا کانی ئەم وڵاتە کە زۆربەیان کوردنشینن، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازی بەڕێوە بردووە.

هەروەها بە پێی راپۆرتی پۆلیسی تورکیا، لە ماوەی شەس رۆژی رابردوودا ٧٨ کەس لە  جزیرە،٦  کەس لە سلۆپی،١٦  کەس لە دیاربەکر و ١٠ کەسیش لە پارێزگای ماردین کوژراون، کە بە تێکڕا لە ئەندامان ولایەنگرانی پەکەکە پێکهاتوون. هاوکات راشیانگەیاندووە کە ٢ کەس لە هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژراون و بە لانی کەمەوە ٢٢ کەسیش بریندار بوونە.

ناوەندی فەرماندەیی سوپای تورکیا، بە دەرکردنی راگەیەندراوێک جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەم وڵآتە لە دژی پەکەکە درێژەی دەبێت.

دوای دوو ساڵ ئاگربەس  وراگرتنی پرۆسەی ئاشتی لە نیوان ئەنقەرە و پەکەکە، سوپای ئەم وڵاتە، هێرش  و پەلامارەکانی لە دژی هێزەکانی پەکەکە بەڕێوەبردووە.

لە ساڵی ١٩٨٤ و بە دەستپێکی شەڕی چەکداری لە نێوان پەکەکە و هێزەکانی ئەم وڵاتە. زیاتر لە ٤٠ هەزارکەس گیانیان لە دەست داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com