نوچەنێت.هەولێر:
پەرلەمانتارێكی پارتی وەڵامی بەیاننامەكەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەداتەوەو دەڵێت،له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی گۆڕان،هیوادارم زوو بچنه‌وه ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی،هیچ نه‌بێت ئه‌وكات ئینسان توعامول له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێكی ڕوون ده‌كات.
دوێنێ جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لەدوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکەش بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو جەختی لەوە كردەوە: كە لەدوای 12ی ئۆكتۆبەرەوە هیچ دامودەزگایەكی ژێردەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان شەرعیەتی یاسایی‌و سیاسی‌و دیموكراسیان نەماوەو بەئیرادەی تاكڕەوی بەڕێوەدەچن”.
لەوبارەیەوە ئاری هەرسین،پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بڵاوكردوتەوەو وەڵامی گۆڕانی داوەتەوەو نوسیویەتی:دوێنێ جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گێڕا. به‌داخه‌وه دیسانه‌وه باسی ناشه‌رعی بوونی داموده‌زگا ئیداریه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كات كه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به شه‌رعی ده‌زانن جگه له حیزبی گۆڕان. به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م مه‌وقیفه.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی گۆڕان، هیوادارم زوو بچنه‌وه ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و، هیچ نه‌بێت ئه‌وكات ئینسان توعامول له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێكی ڕوون ده‌كات.له ئێستادا هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو و پارتی حكومه‌ت پێكدێنن كه ئه‌وه‌ش زۆرینه‌یه.
