نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی ئیتاڵی صۆفیا لورین، بەگرنگترین ئەکتەر دادەنریت لە مێژووی هولیوود-دا.
ئاشکرایە کە ئەم هونەرمەندە لەشوێنێکدا ژیان ناکات کە شایستەی نەبێت.
رۆژنامەی “دايلي ميل”ی بریتانی، چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە لەهاوینی سالانی ١٩٦٤ دا گیراوە ، ئەم وێنانە لەکۆشکە گەورەکەی هونەرمەند صوفیا لوریندا وەرگیراوە.
کۆشکە ئەفسانەیەکەی ئەو هونەرمەندە، لە ٥٠ ژوور پێکهاتوە ، حەمامێکی گەورە بە درێژی ١٣٥ پێ یە.
رۆژنامەکە ئەوە دەخاتە روو کە: هەندەسەی ئەم کۆشکە گەورە، دەگەرێتەوە بۆ سەدەی شانزەهەم، کارلو بونتی، هاوسەری صوفیا لورین، بەهۆی خۆشەویستی و مانەوەی پەیوەندی هاوسەریان بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ، کۆشکەکەی بەخشیوە بە صۆفیا لورین، هەتا ساڵی ٢٠٠٧ کۆچی دوای کردوە.
بە پێی سەرچاوەکە : بونتی، جگە لەهاوسەر بۆ صوفیا باوکێکی رۆحانی بوە بۆ ئەهونەرمەندە، هەربۆیە لەکاتەدا بۆنتی، بەڵێنی بە صوفیا دابوو کە کۆشکێکی ئەفسانەیی پێشکەش بکات لە جوانترین کۆشکەکانی دونیا بێت.








