نوچەنێت.هەولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەێنێت،قوباد تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی كەمن ڕەنگی ئاڵای کوردستانم گۆڕیەوە لە سوور، سپی، سەوز بۆ سوور، سپی، زەرد!! بەڵام ئەمە راست نییە.
لیوا ئازاد حه‌وێزی،گوته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی لەرونكردنەوەیەكدا كەوێنەیەكی دەست نوچەنێت كەوتوە تێداهاتووە: ئه‌و وێنه‌یه هی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستایه و له‌كاتی چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ (كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس) گیراوه هه‌روه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڵگه‌یه بۆ ناڕاستی ئه‌و قسه‌یه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، چونكه له‌وێنه‌كه‌دا به ڕوونی دیاره كه ڕه‌نگی خواره‌وه‌ی ئاڵاكه سه‌وزه نه‌ك زه‌رد ، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی له ڕووناكی ستۆدیۆ ڕه‌نگه سه‌وزه‌كه كه‌مێك كاڵتر ده‌ركه‌وتووه.
دەقی رونكردنەوەكە:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی،جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بلۆگپۆستێكدا به‌ناونیشانی””ئاڵاکان، ڕەنگەکان و ناسنامەی نەتەوەییمان” كه به‌زمانی ئینگلیزی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا نووسیویه‌تی “تەنانەت فەرماندەیەکی سەربازی پ.د.ک ڕەنگی ئاڵای کوردستان گۆڕی لە سوور، سپی، سەوز بۆ سوور، سپی، زەرد!! ” و هاوكات وێنه‌یه‌كی من له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌دا دانراوه، به‌پێویستم زانی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاوبكه‌مه‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه هی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستایه و له‌كاتی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنانه‌وانیم له‌گه‌ڵ (كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس) گیراوه هه‌روه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڵگه‌یه بۆ ناڕاستی ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی، چونكه له‌وێنه‌كه‌دا به ڕوونی دیاره كه ڕه‌نگی خواره‌وه‌ی ئاڵاكه سه‌وزه نه‌ك زه‌رد ، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی له ڕووناكی ستۆدیۆ كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس ڕه‌نگه سه‌وزه‌كه كه‌مێك كاڵتر ده‌ركه‌وتووه و بۆ ئاگاداری هه‌موولایه‌كیش له‌كاتی خۆشی‌دا ڕوونكردنه‌وه‌م له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌م داوه و له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاو بووه‌وه و نه‌ده‌بوو به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێنه و زانیاری ناڕاست بڵاوبكاته‌وه.
لیوا ئازاد حه‌وێزی
گوته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
