بارزانی: سەرەتای ساڵی نوێ هەنگاوی پێویست دەنرێت بۆ ئاڵوگۆڕی حکومەت
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت، سەرەتای ساڵی نوێ هەنگاوی پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی حکومەت دەنرێت.
هەر لەو رونکردنەوەدا بارزانی رایدەگەیەنێت کە راوێژی لەگەڵ تاڵەبانی کردووە بۆئەو مەبەستە
دەقی رونکردنەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
ماوه‌یه‌كه له میدیاكان باس له ئاڵوگۆڕكردنی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێ و له‌م باره‌وه لێدوانی جۆراوجۆڕ له لایه‌ن هه‌ندێ له به‌رپرسانه‌وه بۆ ئه‌و میدیانه ده‌درێ كه تیایاندا به ئاره‌زووی خۆیان ڕاو بۆچوونی جیاواز ده‌رده‌بڕن .
به گه‌لی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم كه له باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌وه راوێژم له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ هیچ ئاڵوگۆڕییه‌ك ناكرێ و له ساڵی نوێوه هه‌نگاوی پێویستی بۆ ده‌نرێ.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان