زانا مریەم خونچە : چیرۆکی ماچێک

0

زانا مریەم خونچە : چیرۆکی ماچێک
بایەک ماچی گەڵایەکی کرد
لەهەژمەتا گەڵا کەوتە خوەرەوە
بوەوە بەخاک
لەناو خاکدا گوڵیک سەری دەرهێنا
هەور ماچی ئاسمانی کرد
لەخۆشیدا بوو بەباران
خاکی تەڕکرد
گوڵی ئاودا،گوڵ گەورە بوو
منیش گوڵم لێ کردەوە
گرتم بەدەستمەوە، لەگەڵ خۆمدا بردم بۆ ژوان
یار دەرکەوت،گوڵ لەجوانی یاردا شەرم گرتی و
چەند دڵۆپە فرمێسکێکی ئاونگی کەوتە خوارەوە
داوای ماچم لەیار کرد
وتی نابێ
باتورەبوو
ئەمجارەیان بەهێز هەڵی کردوو
لقو پۆپی داری هەموو شکاندەوە
گەڵاکانی فڕاندە دۆڵێکەوەو
ڕاوچیەکی چەتون ئاگری تێبەردان و
خۆی پێ گەرم کردنەوە
هەور توڕەبوو،بەسەر ئاسماندا چریکاندی و
هەورە تریشقەیەکی بەهێز دروست بوو
لەترسانا گوڵی دەستم کەوتە خوارەوە
لەحەسرەتی بەربوونەوی گوڵدا زەوی ئارامی لێبڕاو
توڕەبوو،بوبەبوومەلەرزە
یارکەو تەباوەشمەوە ماچم کردوو
ئینجا سروشت هەمووی ئاسای بووەوە

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com