نوچە.نێت
ئەو شتومەکانەی کە کچان بەکاری دەهێنن بۆ خۆ رازاندنەوە، پێویستە شارەزاییان هەبێت لە هەڵبژاردنیاندا، بە تایبەت ئەو ئافرەتانەی کە:
ئەگەر پەنجەیان درێژ بێت ، نابێت موستیلەی کورت لە پەنجە بکەن، چونکە جوانی پەنجەکانت دەرناکەوێت.
ئەوانەی ملیان کورتە دورکەونەوە لە ملوانکەی کورت و تەسک. بە پێچەوانەوە ئەوانەی ملیان درێژە نابێت ملوانکەی درێژ لەمل بکەن.
ئاگات لە چوار چێوەی عەینەکەکەت بێت ،لەگەڵ جل و بەرگەکەت بگونجێت ، ئەوەش بۆ ئەوانەی عەینەک بەکار دەهێنن.
بەکار هێنانی سەعات بە گرنگترین شتومەکی رازاندنەوەی ئافرەتان دادەنرێت ، پێویستە قایشی سەعاتەکەت لەگەڵ جلو بەرگەکەت گونجاو بێت جگە لە لەدەست کردنی چەند ئیکسسواراتێک لەگەڵ سەعاتەکەدا.


