نوچە-تابناک
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەڵێت: ئەوەی لە میسر و سوریا دەیبینین، بەرەنگاربوونەوەیە لە گەڵ وشیاری وڵاتانی ئیسلامی.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری عەلی خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لە بۆنەی تایبەتی بە حەوتووی لێکۆڵینەوە، وێڕای ئاماژەدان بە هاتنی داعش دەڵێت: بەرامبەر بە داعش، زنجیرەی بەرگری لە ئێرانەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە عێراق، سوریا، لوبنان ویەمەن.
ویلایەتی وێڕای جەختکردنەوە لەوەی کە سوریا، ئەڵقەی زێڕینی ئەم زنجیرە بەرگرییەیە، نایشارێتەوە کە ەو وڵاتە بۆ دەستڕاگەیشتن بە وڵاتانی ترەوە گرنگە”ئەگەر ئەم وڵاتە نەبێت، پەیوەندیمان بە فەلەستین و لوبنانەوە نابێ .رۆژئاوایەکان حکومەتی سوریا بە دیکتاتۆری وەسف دەکەن و دەیانەوێت، لە ناوی بەرن و ودیموکراسییەکی درۆیین لەم وڵاتە پیادە بکەن”.
هەروەها سەبارەت بە ئایندەی ئەسەد و روخاندنی ئەسەد گوتویەتی”رۆژئاواییەکان پێیان وابوو کە ئەسەد لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، سوریا دەرووخێنن، بەڵام ئەوە شەش ساڵ تێدەپەڕێت و سوریا لە جێی خۆیەتی. بەشار ئەسەد ناڕوات و لە جێی خۆی دەمینێتەوە. ئەگەر کەسێک بیەوێ بەرگری لە سەربەخۆیی و کەرامەتی ئەم وڵاتە بکات ،تەنها ئەسەدە”.