ئەکتەری میسری سەوسەن بەدر: ئەگەر پیاوێکی باش هەبێت گونجاو بێت لەگەڵ تەمەنمدا بۆ جاری هەشتەم هاوسەرگیری دەکەمەوە

0

نوچە.نێت

 وفاء كيلانی، پێشکەشکاری بەرنامەی” المتاهة” میوانداری ئەکتەری بەناوبانگی میسری “سەوسن بەدر” دەکات، لە پرۆگرامەکەدا، پرس لەسەر ژیانی هونەرمەند سەوسەن بەدر دەکرێت ئەوشتانەی کە لەژیانیدا رویداوە.

هونەرمەند سەوسەن بەدر، بە متمانەوە وەڵامی هەموو ئەو پرسانە دەداتەوەو گەشبینانە تیشک دەخاتە سەر ژیانی لە هەموو رویەکەوە.

سەوسەن باس لە هاوسەرەکانی دەکات لەژیانیدا، ئەو کاتێک ژیانی هاوسەری لەگەڵ مامۆستاکەی پێکهێناوە، تەمەنی ١٧ ساڵ بوە ،دواتر ٧ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.

ئەو هونەرمەندە وتیشی : ئەوشتانەی کە لەژیانمدازۆرئارەزووم کردون، وێرای گەشتکردن، خوێندنەوە، چوون بۆ سینەما لەگەڵ هاورێکانم ، هەندێک لەمانە گۆرانکاریان بەسەردا هاتوە،لەگەڵ ئەوەشدا من ژنێکی زیرەک و کراوەم، زۆریش باشم، هەرگیز  دژ بە زەواجکردنیش نیم ، ئەمەش چارەنوسی مرۆڤەکانە، جگە لەوەش لە ئێستادا بوە بە داپیرە.
ئەو هونەرمەندە، نایشارێتەوە ئەگەر پیاوێکی باش هەبێت گونجاو بێت لەگەڵ تەمەنمدا، بروام پێبهێنێت لەروی فکریەوە ئەوە بۆ جاری هەشتەم هاوسەرگیری دەکەمەوە.

لەپرۆگرامەکەدا وفاء كيلانی، باسی یەک لەهاوسەرەکانی سەوسەنی هێنایە بەر باسکردن ، کە یەک لە هاوسەرەکانی ئەو هونەرمەندە بە ٢٠ ساڵ لە سەوسەن بەدر بچوکتر بوەو بۆ ماوەی ٥ ساڵ لەژیانی هاوسەری بەردەوام بوون.!

لەوەڵامدا سەوسەن دەڵێت” بەڵی من یەک لەهاوسەرەکانم بەتەمەن ٢٠ ساڵ لە خۆم بچوکتر بوە، بەڵام تەمەن کارناکاتە سەر پەیوەندی هاوسەرەکان  چونکە ژیانی هاوسەرگیری پەیوەندیەکی تایبەتە، بەمەرجێک خۆشەویستن و لەیەک تێگەیشتن هەبێت لەنێوانیاندا، وتیشی: ئەوەی لەهەمووی گرنگترە “گونجاندنە”یان “تەبا” بوونە لەگەڵ یەک.
12341070_676572289112548_6568407199689020910_n

large_15f08_سوسن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com