دیدارێك بۆ پێشەنگ‌و رێچکەشكێنەكەی شیعری نوێی كوردی

0

نوچە.نێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک، ئاماژەی بە رێکخستنی رێورەسمی (57) هەمین ساڵیادی ئەو شاعیرە پایەبەرزە “شێخ نوری شێخ ساڵح “دەکات  

بەدروشمی شێخ نوری شێخ ساڵح پێشەنگ‌و رچەشكێنی شیعری نوێی كوردییە ، سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە 20/12/2015، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی دیدار‌و رێوڕەسمی (57) هەمین ساڵیادی ئەو شاعیرە پایەبەرزە لەهۆڵی كتێبخانەی گشتی سلێمانی رێكدەخات. ئەمەش بەرنامەی دیدارەكەیە:

یەكەم: وتارەكان 1-وتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی.

2-وتاری وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان

3- وتاری بنەماڵەی شاعیر.

دووەم: لێكۆڵینەوەكان :
1-د.رەئوف عوسمان: مەرجەعیاتیی شاعیرێتی‌و روناكبیری شێخ نوری.

2-د.سامان عیزەدین: شێخ نوری‌و نوێگەری لەشیعری كوردیدا.

3-د.حەمە دلێر میسری:هەڵوێستی رەخنەگرانەی شێخ نوری لە بازنەی سیاسەت‌و ئەدەبدا.

4-د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد: بیری پێشكەوتنخوازی لەشیعرەكانی شێخ نوریدا.

5-مەجید ساڵح: رۆڵی شێخ نوری لە گەشەپێدانی رۆژنامەگەری كوردی (1922-1957). شایانی باسە، شێخ نوری شێخ ساڵح لەەساڵی ١٨٩٦لەدایكبووە ، شێخ نوری سەرنووسەری ڕۆژنامە و شاعیر و چالاكوانی كورد بوو ، شێخ نوری دیوانی خۆی هەیە كە بۆ یەكەمینجار لەساڵی ١٩٧٠ بڵاوكراوەتەوە لە سەردەمی شانشینی كوردستان و مەلیك مەحموود دا شێخ نوری سەرنووسەری بانگی كوردستان بووە وە خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی ڕۆژی كوردستان بووە.

12341070_676572289112548_6568407199689020910_n

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com