بارزانی: مادام كوردستان خاوەنی پێشمەرگەیە هەر سەر دەكەوێت

0

نوچەنێت.هەولێر:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەردانی كردنی بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە جەختی لەوە كردەوە كە پاراستنی وڵات پێویستی بە قوربانیدانە و كوردستان بۆیە بە نرخە چونكە خوێن و قوربانی لەپێناویدا دراوە و مادام كوردستانیش خاوەنی پێشمەرگەیە هەر سەر دەكەوێت.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردوەتەوە”ڕۆژی شەممە 19ـی 12ـی 2015 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەرەكانی شەڕ و بارودۆخی پێشمەرگە، سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ لە میحوەری باشیك كرد و لە نزیكەوە چاوی بە فەرماندە و پێشمەرگەكانی هەر سێ میحوەری خازر و باشیك و ناوەران كەوت”.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لەو سەردانەدا بارزانی وتەیەكی بۆ فەرماندە و پێشمەرگەكانی هەر سێ میحوەری باشیك و خازر و ناوەران پێشكەش كرد و تێیدا دەستخۆشی لە قارەمانێتی و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لەو سێ میحوەرە كرد و سەرەخۆشیشی لە كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوونە و هیوای چاكبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست”.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی لە پەلاماری چەند ڕۆژ پێشی تیرۆریستانی داعش كرد بۆ ئەو سێ میحوەرە و ڕایگەیاند كە زیاتر لە مانگێكە تیرۆریستان خۆیان بۆ ئەم پەلامارە ئامادە كردووە و پەلامارێكی گەوەرەیان بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە ئەنجام دا بەڵام شكستێكی گەورەیشیان خواست. بارزانی باسی لە قوربانیدانی پێشمەرگە كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پاراستنی وڵات پێویستی بە قوربانیدانە و كوردستان بۆیە بە نرخە چونكە خوێن و قوربانی لەپێناویدا دراوە و مادام كوردستانیش خاوەنی پێشمەرگەیە هەر سەر دەكەوێت و ئەوەیشی خستەڕوو كە جیهانیان بەچاوی ڕێز و ستاییشەوە سەیری قوربانیدانی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەكەن و پێشمەرگە جێگەی شانازیی كوردستان و دۆستانی كوردستانە. بارزانی ئاماژەی بە شەڕەكانی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستان دا و ڕایگەیاند كە ئەو شەڕانە وانەیەكی نوێ بوون بۆ خۆڕاگریی هەموومان و پێویستە خاڵە لاوازەكانمان نەهێڵین و خاڵە بەهێزەكانمان پتەوتر بكەین”.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”هەر لەم سەردانەدا بارزانی لەگەڵ فەرماندەی و ئەفسەر و پلەدارەكانی هەر سێ میحوەری باشیك و خازر و ناوەران كۆبوویەوە و گوێی لە ڕا و بۆچوون و تێبینییەكانی ئەوان گرت لەمەڕ بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و پێداویستییەكانی پێشمەرگە و هەروەها ئەو پلان و ئامادەكارییە سەربازییانە تاوتوێ كران كە بۆ داهاتووی ئەو میحوەرانە لە ئارادان. لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی پێویستی بۆ فەرماندەكانی پێشمەرگە خستەڕوو”.

 

دەقی وتەكەی بارزانی بە ڤیدیۆ:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com