نوچە-دیپلماسی ایرانی
بەشار جەعفەر نوێنەری سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێ لە رووبە رووبونەوەی داعش.
بە گوێرەی کەناڵی الاخباریە، بەشار جەعفەری، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەرکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی سوریا رایگەیاندووە: ئێمە خوازیارین کە بە پێی یاساو رێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان مامەڵە لە گەڵ تیرۆریزم بکرێت.
جەعفەری جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەوڵەتی سوریا، سەبارەت بە هەموو ئەو پڕۆژە نێودەوڵەتیانە کە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئەم وڵاتە دینە کایەوە، دانوستان و مامەڵە بکات. بە گوتەی جەعفەر، تەنها رێگەی کۆتایی هێنان بەم شەڕە ناوخۆییە، رێککەوتنی نیوان لایەنە سوریەکانە.
شەوی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پڕۆژەی ئاشتیی لەم وڵاتە بەپەسەند گەیاند.